بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "موقتەدا سەدر" ئێوارەی شەممە لە ئێکانتی تویتەرەکەیدا داوای لە ناڕازییان کرد خۆیان ببوێرن لە داخستنی ڕێگا و شەقامەکان، زەبردان لە سامان و دارایی گشتی و تێکدانی ژیانی ئاسایی شاروومەندان.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەروەها پێی داگرت لە سەر پێویستیی بەڕێوەبران و کۆنترۆڵی ناوخۆیی خۆپیشاندانەکان، خۆدوور خستنەوە لە لایەنە ناحەز و بەکرێگیراو و پێبەند بوون بە راسپێرییەکانی ئایەتووڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق.
مەرجەعییەتی ئێراق هەینی ڕابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێی داگرت لە سەر پێویستی خۆدوور گرتن لە توند و تیژی و پێویستیی پێکهێنانی دەوڵەتێکی بەهێز لەم وڵاتەدا.
"بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری ئێراق ڕۆژی یەکەمی فێڤرییە، "محەممەد تەوفیق عەلاوی" وەکووسەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە و بەرپرسی پێکهێنانی کابینە دەس نیشان کرد . پاش ئەو دەس نیشان کردنە، خولی نوێی توند و تیژی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق سەری هەڵدا.
شەڕ و پێکدادانی نێوان لایەنگران و نەیارانی موقتەدا سەدر هۆکاری پێکهاتنی ئەو خولەی توند و تیژی لە ئێراقە. لە شەڕ و پێکدادانەکانی چوارشەممەی رابردوی شاری نەجەف لە نێوان کڵاوشینەکان یان لایەنگرانی سەدر و کڵاوسوورەکان یان نەیارانی سەدر لانیکەم ٨ کەس کوژران و زیاتر لە سەد کەسیش بریندار بوون.
............
340